شوبات 11, 2021 07:03 Asia/Tehran
  • ستایشی «بەشار ئەسەد» لە بەر داکۆکی و پشتیوانیەکانی ئێران

سەرۆک کۆماری سووریا لە ھەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەمبەر گەل و دەوڵەتی ئەو وڵاتە ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «عەلی ئەسغەری خاجی» ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی لە دیمەشق، لە سەر پارێزرانی دەستکەوتەکانی سەرچاوەگرتوو لە پەیوەندیی دوو قۆڵی، گرینگایەتی و ڕاوێژی بەردەوامی نێوان دوو وڵات و ھەروەھا ڕەوتی سیاسی و کۆبوونەوەکانی ئاستانە پێی داگرت.

«عەلی ئەسغەر خاجی» لەم دیدارەدا بۆچوون و ھەڵوێستەکانی ئێران سەبارەت بە ڕەوتی ئاستانەو پەراوێزی پێنجەمین کۆبوونەوەی لێژنەی یاسای بنەڕەتی لە ژێنێڤی ڕوون کردەوەو لە سەر گرینگایەتیی دانوستانەکان لە لێژنەی یاسای بنەڕەتی بە مەبەستی چارەسەر کردنی پرسە سیاسییەکان لە سووریا جەختی کرد.

لە دیدارەکەدا ھێزمەند کرانی ھاوکاریی دوو لایەنەی ئابووری لەگەڵ سووریاش تاوتوێ و جەختی لە سەر کرا. 

سەرپەیڤ