وشداریدان لە بارەی پەلاماری شیمیایی تیرۆریستان بۆسەر باکووری رۆژاوای سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i393165-وشداریدان_لە_بارەی_پەلاماری_شیمیایی_تیرۆریستان_بۆسەر_باکووری_رۆژاوای_سوریا
ناوەندی ئاشتیی روسیا لە سوریا (حەمیمیم) لە بارەی ھەڵمەتی گروپە تیرۆریستیەکان بە دەکارھێنانی مادەی شیمیایی بۆسەر باکووری رۆژاوای سوریا وشداریدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2021 07:31 Asia/Tehran
  • وشداریدان لە بارەی پەلاماری شیمیایی تیرۆریستان بۆسەر باکووری رۆژاوای سوریا

ناوەندی ئاشتیی روسیا لە سوریا (حەمیمیم) لە بارەی ھەڵمەتی گروپە تیرۆریستیەکان بە دەکارھێنانی مادەی شیمیایی بۆسەر باکووری رۆژاوای سوریا وشداریدا.

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیرنا ، ناوەندی ئاشتیی روسیا لە سوریا (حەمیمیم)  سەر بە وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند ، بە پێی زانیاریە وەدەسھاتووەکان گروپە تیرۆریستیەکان چەندین کانتینێریان بۆ شارۆکەی تەرمانین لە ئیدلب گواستووەتەوە  کە پێدەچێ ھەڵگری گازی کۆلۆربن.

ئەم ناوەندە روسیە جەختی کردەوە ، گروپەی تیرۆریستەکان بو ئەوەی کە حکومەتی دیمشق بە دەکارھ ێنانی چەکی شیمیایی تاوانبار کەن ، بە دوای ھاوشێوەسازیی پەلاماری شیمیایی لەم ناوچەیەدان . 

تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بە جاران چەکی شیمیاییان لە ناوچەگەلێکی حەڵەب و غوتەی رۆژھەڵات دەکارھێناوە تا حکومەتی سوریا بە ھۆکار بناسێنن بەڵام دمشق ھەر جار ئەم بانگەشانە ڕەتکردووەتەوە .