پرس و راوێژی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گەڵ کاربەدەستانی سوریایی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە لە دمشق چاوی کەوت بە وەزیرانی دەرەوە و راگەیاندنی سوریا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە دیداری یەکتردا لە بارەی پێوەندیی دو قۆڵی و رێگاکانی بەھێزکردن و گەشەپێدانی بە تایبەت لە بوارەکانی سیاسی ، میدیایی ، زانستی و فەرھەنگیی وتووێژیان کرد .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، دوو لایەن ھەروەھا گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و گرنگایەتیی بەھێزکردنی پێوەندی و راوێژی نێوان دوو وڵات لە ھەموو ئاستەکان بۆ بردنەپێشی پێوەندی دوو قۆڵیان لێکدایەوە .
وەزیری دەرەوەی سوریا لەم دیدارەدا بە داماژە بە کارتێکەریە نامرۆییەکانی بایکۆتی یەک لایەنەی داسەپاو بەسەر خەڵکی وڵاتەکەی ، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ھەوڵی ھاوبەش لە نێوان دمشق و تاران بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی ھاوبەش کە ھەڕەشە لە ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە دەکات .
خەتیب زادەش دیسان داکۆکی ئێران لە دمشق بۆ گەیشتن بە سەقام و ئارامیی دووپاتکردەوە .