شوبات 25, 2021 07:10 Asia/Tehran
  • ھێرشی فڕۆکەشەڕ کەرەکانی ڕووسیا بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستان لە سووریا

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا شەوی پێنج شەممە دوانزە جار مۆڵگەی تاقمۆکە تیرۆریستییەکانی سەربە داعشیان لە بیاوانەکانی سووریا بوردومان کرد.

لەم ھەڵمەتەدا چوار ترۆمبیل و پێنج بنکەی چەکدارانی تیرۆریستی سەربە داعش لەنێو براو بەرنامەی ھێرشی شیمانەییشیان بۆ سەر بنکەکانی سەر بە سوپای سووریا لە ناوچەی «ئەلبادیە» واتە ئەو بیاوانەی سووریا کە لە سێکوچکەی سنووریی نێوان سێ پارێزگای ڕەقە و حەماو حومس دا ھەڵکەوتووە، شکستی ھێنا.

فڕۆکەشەڕکەرەکانی سووریا لەم دواییەش دا زیاتر لە ١٣٠ جار بنکەوبارەگای تیرۆزریستانی داعشیان لە بیاوانەکانی سووریا کردووەتە ئامانج کە لە ئەنجام دا لانیکەم ١٨ تیرۆریستی داعشی کوژراون و دەیان تیرۆریستی دیکەشیان لێ بریندار بووە.

 

سەرپەیڤ