ئادار 03, 2021 10:10 Asia/Tehran
  • پێویستیی دامەزرانی بانکی ھاوبەشی ئێران و سووریا

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی سووریاو ئێران لە سەر پێویستیی دامەزرانی بانکی ھاوبەشی ئێران و سووریا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «فەھەد دەرویش» سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی سووریاو ئێران لە کۆنفرانسی «دەرفەتی ھاوکاری لەگەڵ سووریا» وتی: دەبێ لێژنەیەکی بەپێوەرکردنی ھاوبەش لە نێوان ئێران و سووریا پێک بێت و نرخنامەی گومرگ بۆ ئاستی لەسەداسیفر دابەزێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی سووریاو ئێران وتیشی: بۆ دامەزراندنی کۆمپانیاگەلی «ھۆڵدینگ» لە نێوان دوو وڵات،دەبێ بانکی ھاوبەشی ئێران و سووریاو سیستێمی بژاردنی ئلێکترۆنی بۆ  ئاڵووێری بازرگانی لە نێوان دوو وڵات دابمەزرێت.

کۆنفرانسی «دەرفەتی ھاوکاری لەگەڵ سووریا» لە ژووری بازرگانیی ئێراندا بەڕێوە چوو.

کاربەدەستانی دەوڵەتی و کۆمپانیا تایبەتییەکانی ئێران و سووریا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە بە بەرپاکردنی کۆڕوکۆبوونەوەی ئابووری لە بارەی پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

سەرپەیڤ