ئادار 24, 2021 17:14 Asia/Tehran
  • ھەڵاتنی داعشییەکان لە بەندیخانەیەکی ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکا

سەرچاوە سوورییەکان باسی ھەڵاتنی کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی داعشییان کرد لە بەندیخانەیەکی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، ١٣ زیندانیی تیرۆریستی داعشی کە یەکێکیان لە سەرکردە سەرەکییەکانی داعش بووە، لە بەندیخانەی ژێر ڕکێفی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە باکووری ڕۆژھەڵاتی «دێرۆزوور».

نزیکەی پێنج ھەزار داعشیی سەربە ٥٤ وڵاتی جیھان لە بەندیخانەکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دان و وڵاتەکانیان ئامادە نین لە بەندیخانەکانی خۆیاندا جێیان بکەنەوە.

لەشکریانی ئەمریکی لەگەڵ ھێزەکانی سووریای دیموئکرات دا لە مێژە لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا جێگیرن و دەوڵەتی سووریاش گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکاو ئەو ھێزانەی وا داکۆکییان لێ دەکات بێجگە لە تاڵانی نەوتی ئەم وڵاتە ھیچ ئامانجێکی دیکەیان نییەو دەبێ ھەرچی خێراتر ئەو ناوچانە چۆڵ کەن.

سەرپەیڤ