بەیاننامەی کاربەدەستێکی سووری لە بارەی بەرنووسی بڕیارنامە پێشنیار کراوەکەی بریتانیا دژی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394516-بەیاننامەی_کاربەدەستێکی_سووری_لە_بارەی_بەرنووسی_بڕیارنامە_پێشنیار_کراوەکەی_بریتانیا_دژی_سووریا
نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان جەختی کرد، بریتانیاو لایەنگرانی تاقمە تیرۆریستیییەکان لە سووریا لە ڕووی ئاکاری و سیاسییەوە شیاوەتیی پێشنیارکردنی بڕیارنامەی دژی سووریایان نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2021 08:46 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کاربەدەستێکی سووری لە بارەی بەرنووسی بڕیارنامە پێشنیار کراوەکەی بریتانیا دژی سووریا

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان جەختی کرد، بریتانیاو لایەنگرانی تاقمە تیرۆریستیییەکان لە سووریا لە ڕووی ئاکاری و سیاسییەوە شیاوەتیی پێشنیارکردنی بڕیارنامەی دژی سووریایان نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»،«حیسامەددین ئاڵا»  نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە لە بارەی بەرنووسی بڕیارنامەکەی بریتانیا لە بارەی مافی مرۆڤ لە سووریا، وێڕای پێداگرتن لە سەر ھەنگاوەکانی بریتانیا لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو دژی وڵات و نەتەوەی سووریا وتیشی: پێداگرتنی لەندەن و وڵاتانی دیکەی لایەنگری ئەم بەرنووسە لە سەر بەسیاسی کردنی ھەنگاوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە جۆرێکە کە لەگەڵ جاڕنانەی ڕێکخراوەکەو بنەمای بێ لایەن بووندا یەک ناگرێتەوە.

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان جەختی کرد: بریتانیای داکۆکیکاری سەرەکیی بەرنووسی ئەم بڕیارنامەیە، لە ماوەی دەساڵی ڕابردوو لەو ھۆکارە سەرەکیانەی ساختەکردنی بانگەشەو پڕوپاگەندەی میدیایی و سیاسی دژی دەوڵەتی سووریاو دەستپێشخەری لێژنەی بەناو بەدواداچوونی نێونەتەوەیی بووە کە ڕاپۆرت و ڕادەربڕینی ئەندامەکانی نیشانەی ڕۆڵی ئەم لێژنەیە لە پەرە پێ دانی قەیرانی سووریاو ڕەگ داکوتانی دووبەرەکی لەنێو ئەم ئەنجومەنەدایە.

وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوو باسی بایکۆتی شەش کاربەدەستی دەوڵەتیی ئێستاو ڕابردووی دیمەشقی کرد بە تۆمەتی خۆی وتەنی پێشێل کردنی یاساوڕێسای مافی مرۆڤ.