ئادار 26, 2021 01:28 Asia/Tehran
  • دزرانی گەنمی سووریا لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە

سەرچاوە سوورییەکان باسی بەردەوامیی تاڵان کرانی گەنمی ئەم وڵاتەو گوێرانەوەیان بۆ عێراقیان کردووە لە لایەن لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی کاروانێکی داگری ١٨ گەڵابەی ھەڵگری گەنمی سووریایان لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «سیمالکا» کە داگیرکەرانی ئەمریکی بۆ تاڵانی سەرچاوە سروشتییەکانی سووریاو دەغڵ و دان و نەوت و کەل و پەلی دیکەی ئەم وڵاتە  بەکاری دێنن، ڕەوانەی عێراق کردووە.

لەشکریانی ئەمریکی بە ھاریکاریی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بە شێوەی ڕۆژانە لە سەر تاڵان کردنی نەوت و  دەغڵ و دان بەردەوامن، بە جۆرێک کە لە ماوەی ئەم مانگەدا پتر لە ١٥٠ بارەگەنم و زیاتر لە ٥٠٠ تانکەر نەوتیان لە بیرەنەوتەکانی سووریا ڕەوانەی عێراق کردووە.

لەشکریانی ئەمریکی و تورک لەگەڵ دەست و پێوەندەکانیاندا لە مێژە لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا جێگیرن و دەوڵەتی سووریاش گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکاو تورکیاو ئەو ھێزانەی وا داکۆکییان لێ دەکەن بێجگە لە تاڵانی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەم وڵاتە دژی دانیشتووان و ھێزەکانی سووری دەجوڵێنەوەو دەبێ ھەرچی خێراتر ئەو ناوچانە چۆڵ کەن.

سەرپەیڤ