ئادار 29, 2021 09:40 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی ھێزەکانی ھەسەدە لە کەمپی ھۆڵی رۆژھەڵاتی سوریا

ژمارێک لە ھێزەکانی ھەسەدە ھەڵیانکوتایەسەر کەمپی ھۆڵ لە رۆژھەڵاتی سوریا و سەرکردەیەک و چەند چەکدارێکی داعشیان دەسگیر کرد .

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی ھێزەکانی  کوردی سوریا  دەڵێت، "لە درێژەی پشکنینەکانی ئاسایش بۆ پاککردنەوەی کامپی هۆڵ لە ئەندامانی داعش 9 ئەندامی ئەو ڕێکخراوە چەکدارییە دەستگیرکراون کە سەرکردەیەکیشی تێدایە".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، "لەناو دەستگیرکراوەکاندا "ئەبو سەعدی عێراقی" هەیە کە سەرکردەیەکی دیاری داعشە و خۆی لە کەمپەکەدا حەشاردابوو".

 ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش دەشڵێ، " ئەو 9 کەسەی دەستگیرکراون ناویان لای ئاسایش هەبووە و پێشتر چالاکیان بۆ داعش ئەنجامداوە".

کامپی هۆل 72  هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدایە، هەرچەندە زۆربەی دانیشتووانی بە ڕەگەز عیراقی و سورین، بەڵام 10 هەزار کەسی خاوەن ڕەگەزنامەی 57 وڵاتی دیکەی تێدایە، ئەوان لە جێگایەکی زۆر پارێزراودا داندراون کە ناوی "پاشکۆ"ی لێ نراوە.

دوێنێ یەکشەممە، ‌هێزە ئەمنییەکانی کوردی سوریا ئۆپراسیۆنی پاککردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی کامپی هۆڵ-یان لە  حەسەکە دەستپێکرد.

سەرپەیڤ