ئادار 30, 2021 01:28 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: بایکۆت  قەیرانی سووریا درێژتر دەکات

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: داسەپێندرانی بایکۆتی یەک لایەنە بە سەر سووریادا ھەنگاوێکی زیانبارە و بەس قەیرانی ئەم وڵاتە و برک و ژانی خەڵکەکەی بە تایبەت لە سەردەمی تەشەنای کۆرۆنا قوڵتر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەجید تەخت ڕەوانچی» ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت کە لە بارەی ڕەوشتی مرۆڤانەی سووریا بەرپا کرا ، وتی: ڕاپۆرتی ئەم دواییەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی مەترسیی برسیەتی لە سووریا لە ساڵی ٢٠٢١ پێویستی و خێرایی یارمەتیی نێونەتەوەیی بۆ ڕاگەییشتن بەم گرفتە دەخوازێت.

وتیشی: لەم ئارستەیەدا یەکەمین و گرینگترین ھەنگاویش، گەرەنتیی دەستەڵاتی ڕەھاو سەروەریی خاکی سووریا لە ڕێگای تەفروتوناکردنی تیرۆریستان ، کشانەوەی ھێزی بیانیی داوا نەکراو، کۆتایی ھێنان بە داگیرکاری و دابین کردنی ئاسایشتی سنوورەکانی سووریایە.

«تخت ڕەوانچی» ھەروەھا باسی ھەوڵدان بۆ بووژاندنەوەی داڕشتە گرینگەکانی وڵات، خۆش کردنی بەستێنی لەبار بۆ گەڕانەوەی پەنابەرو ئاوارەکان و پێشکەتنی زیاتر لە ڕەوتی سیاسی وەکو ھەنگاوێکی پێویستی دیکەی کرد.

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: قەیرانی سووریا ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییەو تاکە ڕێگای کۆتایی پێ ھێنانی، چارەسەریی ئاشتیانەی ئەم قەیرانە ھاوتەریب لەگەڵ مافی نێونەتەوەییە کە ھەڵبەت دیارە لە کورتەماوەدا نایەتە دی و ھەر لە بەر ئەمەش نابێ پێشکەوتن لەو بوارەدا بکرێتە پێشمەرجی پێشکەوتن لە بواترەکانی دیکەدا.

«مەجید تەخت ڕەوانچی»نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر بەڵێنمەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ چارەسەریی سیاسیی ئەم قەیرانەو پشتگری لە خەڵک و دەوڵەتی سووریا بۆ گەرەنتی کردن و سەروەریی خاکی وڵاتەکەیان پێی داگرت.

سەرپەیڤ