نیسان 01, 2021 17:55 Asia/Tehran
  • دیمەشق: کۆنفرانسەکەی برۆکسێڵ نایاساییە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لەگەڵ بەرپاکرانی کۆنفرانسی برۆکسێڵ بۆ یارمەتی دانی ئەم وڵاتە دژایەتیی کردو ڕایگەیاند: بە سەرنجدانی بەشدار نەبوونی دەوڵەتی دیمەشق، ھەڵوێستەکانی ئەم کۆنفرانسە ڕەوایەتیی نییە و نایاساییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھ»،ەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»،وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا شەوی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشت ڕایگەیاند: سەرۆکایەتی کردنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە سەر ئەو کۆنفرانسەدا بە سەرنجدانی بەشدار نەبوونی دەوڵەتی دیمەشق تیای دا، پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی جاڕنامەی ئەم ڕێکخراوەیەو بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا جەختی لەوەش کردەوە کە، توندبوونەوەی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپاو ئەمریکا دژی سووریا بە شێوەی سەرەڕۆو ملھوڕانە و ھاوکات لەگەڵ بەرپا کرانی ئەم کۆنفرانسە دەربڕی دووفاقانە جوڵانەوەیان لەگەڵ پرسی مرۆڤ دۆستانەیە.

دیمەشق ڕاشیگەیاند کە، کۆنفرانسی برۆکسێڵ بۆ بەسیاسی کردنی چالاکییەکانی مرۆڤ دۆستانەو بەستنەوەی ئەم بابەتە مەرجگەلێکە کە بە تەواوی لەگەڵ ھەنگاوەکانی مرۆڤ دۆستانە، لەوانە ڕەھەندی مرۆڤایەتی، بێ لایەنی، دەستپاکی، سەربەخۆیی و بابەتەکانی دیکەدا کە لە بڕیارنامەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا باسی کراوە،یەک ناگرێتەوە.

سەرپەیڤ