نیسان 14, 2021 16:50 Asia/Tehran
  • دیمەشق: ئەمریکا دەبێ زیانبایی دەست درێژکاری بۆ سەر گەلی سووریا ببژێرێت

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە تاوانکارییەکانی ئەمریکا لە سووریا پێی داگرت،ئەمریکا دەبێ زیانبایی دەست درێژکاری و داگیرکردنی گەلی سووریا قەرەبوو کاتەوەو دەستبەجێ واز لە دەستوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتە بھێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سووریا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایکگەیاند: ئەمریکاو بەکرێگیراوانی لە ناوچەکە و جیھان شەڕێکی تیرۆریستیی دەگمەنیان دژی سووریا وەڕێ خستووەو ئەم شەڕە تیرۆریستییەی دژی سووریاش داگری ھێندێک پرۆژەی تێکدەرانەو چەپەڵە کە ئامانجەکەی ڕەگ داکوتانی داگیرکاریی سەربازییانەی ئەمریکا لە ناوچەکەو دابین کردنی زاڵیەتیی ئیسرائیل بە سەر بارستاییەکانی ناوچەکەیە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریادا ھاتووە: دوابەدوای وەڕێ خرانی شەڕی تیرۆریستیی دە ساڵی ئەم دواییە دژی سووریا، ئەمریکاو گوێ لە مستەکانی جیا لە بەکرێگیراوەکانیان، ملیاران دۆلاریان بۆ لەبار بردنی بڕیارەکەی دیمەشق لەمەڕ پوچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی ئەمریکا خەرج کرد ھەتا دواتر بە قۆناعی دەست درێژکاریی ڕاستەوخۆ بۆ سەر سووریا بگەن.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی لەوەش کردەوە کە،ئەمریکا تیرۆریستانی داعشی بۆ ئەنجام دانی کاری تیرۆریستی لە نێوخۆو دەرەوەی سووریا بەکار ھێناو بە دەستوەردانی سەربازیی ڕاستەوخۆ لە سووریا ژێرخانەکانی ئەم وڵاتەی کە خەڵکی سووریا لە سلای ھەوڵ و تێکۆشانی خۆیان بناغەیان دانا بوو، تێک و پێک دا.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاشیگەیاندووە: ھاتوچۆی نایاسایی ئەمریکا لە سنوورەکانی سووریاو عێراق و ھاتنی گەڵابەکانی ھەڵگری چەک و تفاق بۆ تیرۆریستان و بە قاچاخ بردنی نەوت و گەنمی سووریا بۆ باکووری عێراق پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی سەروەری و دەستەڵاتی ھەردووک وڵاتی دۆست و برای عێراق و سووریایە و بە پێچەوانەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتە جەخت لە ڕێزنان لە سەروەری و دەستەڵاتی سووریا و دەست وەرنەدان لە کاروباری نێوخۆیی ئەم وڵاتە دەکاتەوە.

سەرپەیڤ