نیسان 20, 2021 04:49 Asia/Tehran
  • تیاچوونی ٢٠٠ تیرۆریست لە ھێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر «تەدمور»ی سووریا

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ھێرشی ئاسمانیی سەر «تەدمور»ی سوریا ٢٠٠ تیرۆریست کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم،«ئلێکساندێر کارپۆف» یاریدەری بەڕێوەبەری ناوەندی ئاشتیی «حەمیمیم» لە سووریا وتی: ھێندێک زانیاریمان پێ گەییشت لە بارەی ئەمەی کە تیرۆریستان بنکەیەکی نھێنییان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی «تەدمور» پێکھێناوەو لەوێوە شەڕکەرانی خۆیان ڕەوانە دەکەن و یان بۆ ئەنجام دانی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا ڕایاندەھێنن و ھەروەھا کەرەستەی دەستسازی تەقەناندوەش دروست دەکەن.

وتیشی:  فڕۆکەکانی ھێزی ئاسمانی ڕووسیاش ھەڵیانکوتایە سەر ئەو بنکانە کە لە ئەنجام دا دوو مۆڵگەی شاراوەی تیرۆریستان بە لانیکەم ٢٠٠ چەکدار، ٢٤ ترۆمبیلی زرێدار و ھەروەھا نزیکەی ٥٠٠ کیلۆگرام تەقەمەنی و کەرەستەو تفاقی چێکردنی تەقەمەنی لەنێو بران.

یاریدەری بەڕێوەبەری ناوەندی ئاشتیی «حەمیمیم» لە سووریا وتیشی: تاقمە چەکدارە نایاساییەکان خەریکی بەرنامەداڕشتنن بۆ ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دامەزراوە دەوڵەتییەکان لە شارە گەورەکاندا ھەتا بارودۆخی ئەم وڵاتە لە سەروبەندی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی کە بڕیارە لە ٢٦ی مای دا بەڕێوە بچێت، توشی گێچەڵ بکەن.

«کارپۆف» وتیشی: ڕاھێنانی تیرۆریستان لە کەمپی تیرۆریستان لە ناوچەکانی بەدەر لە کۆنترۆڵی کاربەدەستانی سووریا لەوانە لە ناوچەی «ئەلتەنەف» ئەنجام دەگرێت کە لە لایەن ھێزەچەکدارەکانی ئەمریکییەوە چاودێرییان بەسەردا دەکرێت. 

سەرپەیڤ