نیسان 20, 2021 18:03 Asia/Tehran
  • ڕفێندرانی ٢٠ لاوی گوندێکی ڕەققە لە لایەن چەکدارانی سەربە ئەمریکا

ھێزەکانی سووریای دیموکراتی سەربە ئەمریکا ھێرشیان کردە سەر گوندی «جەدیدە کەحیت» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی «ڕەققە» و ٢٠ لاوی ئەم گوندەیان ڕفاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند، ھێرشی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دەرکردنی چەکدارانی کورد لە «جەدیدە کەحیت» ئەنجامی گرتووە کە چەند ڕۆژ لەمەو بەر دوو گەنجی ئەم گوندەیان کوشت بوو.

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند: چەکدارانی سەربە ئەمریکا دوای ھێزشەکەی ئەمڕۆیان، کۆمەڵێکی زۆر لە لاوانی ئەم گوندەیان قۆڵبەست کردو ڕایانگواستن بۆ شوێنێکی نادیار.

بە قسەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەم ھێرشەدا سێ ماڵیشیان سووتاندو بە گەمارۆدانی ئەم گوندە ڕێیان لە  ھاتوچۆی خەڵک گرت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ھێزەکانی سووریای دیموکرات ھەینی ڕابردوو دوو گەنجی ئەم گوندەیان کوشت و دانیشتووانی گوندەکەش بۆ کاردانەوە پیشان دان لەم بارەیەوە بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان خوازیاری تۆڵەسەندنەوە لە ھۆکارانی ئەو تاوانە بوون.

سەرپەیڤ