نیسان 22, 2021 11:18 Asia/Tehran
  • بەرنگار بوونەوەی بەرەڤانیی ئاسمانیی سووریا لەگەڵ ھێرشی موشەکیی ڕژێمی زایونی

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند: بەرەڤانیی ئاسمانیی سوپای سووریا چەندین موشەکی بە ئاسمانی دیمەشقی پێتەخت دا پێ و شوێن گرتووەو تەقاندوونیەتیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»،سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە دوژمنی زایونی بە ھاویشتنی چەند موشەک لە لای «جۆلان»ی داگیرکراوەوە، ھێندێک لە ناوچەکانی گردوپەڕی دیمەشقی کردە ئامانج گە لە ئەنجام دا چواری لەشکریی سووریا بریندار بوون.

ئەم سەرچاوە سەربازییە جەختیشی کرد: سیستێمی دژە ئاسمانیی سووریا بەرنگاری موشەکە سنووربەزێنەکان بوونەتەوەو زۆربەشیان لەنێو بردوون.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان، مۆڵگەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.

جۆلانی داگیرکراوی سووریا بەشێکە لە پارێزگای «قەنیتەرە»ی سووریا کە ڕژێمی زایونی لە شەڕی شەش ڕۆژەی ساڵی ١٩٦٧ ئەم ناوچەیەی داگیرکردو لە ساڵی ١٩٨٢ دا لکاندی بە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی خۆیەوە. کۆمەڵگای نێونەتەوەیی قەت ئەم ھەنگاوەی بە فەرمی نەناسیوە.

 

سەرپەیڤ