نیسان 26, 2021 18:08 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی ئاگربەسی ھەمیشەیی لە قامیشلۆ بە چاودێریی سوریا

ھێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی کوردی سوریا و ھێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بە چاودێریی روسیا بە ئاگربەسی ھەمیشەیی و بە شەرت و مەرج لە قایشلۆی پارێزگەی حەسەکە گەیشتن .

بە پێی راپۆرتی شەرقولئەوسەت ، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیاند ، بە دامەزرانی ئاگربەسی ھەمیشەیی لە نێوان ھێزەکانی ئاسایش و ھێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی لە قامیشلۆ ، ھێزەکانی کوردی سوریا لە دانیشتوانی گەڕەکی تەی یان ویست بگەڕێنەوە ماڵەکانیان . 

ئەم رێککەوتنە کە بە چاودێریی روسیا و ھێزەکانی ھەسەدە بەدەست ھاتووە بریتیە لە پاشەکشەی بە تەواوەتیی ھێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی سوریا لە گەڕەکی تەی لە بەرامبەر پاشەکشەی ھێزەکانی ئاسایش و جێگیر بوونی پۆلیسی مەدەنی سەر بە حکومەتی سوریا ، دانانی بازگەیەکی پشکنینی سەربازیی روسی بۆ چاودێری کردنی پێبەندیی لایەنەکان بە ئاگربەس . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵ باشی دەسپێکی تێکھەڵچوونی قورس دەکەن لە نێو گەڕەکانی تەی و حەلکۆی شاری قامیشلۆ. 

سەرپەیڤ