ھەڵکشانی ژمارەی پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا
سەرۆکی پەرلەمانی سووریا ڕایگەیاند: بە نانووسی کردنی ١٢ کەسی دیکە، ژمارەی پاڵێورڕاونی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە گەییشتە ٤١ کەس.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ڕووسیا ئەلیەوم»، «حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەم ئەنجومەنە ناوی ١٢ کەسی تازەی وەک پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتیی سووریا بە دادگەی باڵای یاسای بنەڕەتی ڕاگەیاندووە.
مۆڵەتی یاسای بنەڕەتی بۆ ناونووسی کردن لە پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا کە لە بەرواری ٢٦ی مای ٢٠٢١ بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتایی پێ دێت و ھەر پاڵێوراوێک بۆ پەسەند کرانی پاڵێوراویەتییەکەی بۆ سەرۆک کۆمارەتی پێویستی بە داکۆکیی نووسراوەی ٣٥ ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانییە.
ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا دەبێ لە بەروارێک لەنێوان ٦٠ ھەتا ٩٠ ڕۆژ بەرلە کۆتایی ھاتنی خولی سەرۆکایەتیی ٧ ساڵەی «بەشار ئەسەد» بەرپا بکرێت. خولی سەرۆکایەتیی «بەشار ئەسەد» ١٧ی ژوئیە کۆتایی پێ دێت.