ئه‌یلوول 18, 2025 18:33 Asia/Tehran
  • چەن دیپلۆماتێکی ئەمریکایی لەسەر کوردی سوریا لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە

ڕۆیتێرز نووسیویەتی، کێشەکانی تایبەت بە چارەنووسی کوردی سوریا و داهاتووی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بووەتە هۆی دەرکرانی کوتوپڕی چەن دیپلۆماتێکی باڵای ئەمریکایی.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی داوە کە چەندین دیپلۆماتی باڵای ئەمریکایی کە بەرپرسی دۆسیەی سوریا بوون، لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا لەناکاو لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە؛ هەوڵێک کە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵی واشنتۆن بۆ تێکەڵ کردنی هاوپەیمانە کوردەکانی خۆی لەگەڵ پێکهاتەی حکومەتی ناوەندی دیمەشق و نیشانەیەک لە گۆڕانێکی پڕ لە ئاڵۆزییە لە سیاسەتی ئەمریکا هەمبەر سوریا.سەرجەم دیپلۆماتە دوور خراوەکان راستەوخۆ لەژێر چاوەدێری تام باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و لە ڕاوێژکارانی نزیک لە ترەمپن.  دوو دیپلۆماتی ڕۆژاوایی و دوو سەرچاوەی ئەمریکایی وتوویانە کە ئەو وەلانانە لەناکاو وبەئەنقەست بووە و نیشانەیەکە لە بوونی کەلێنی ناوخۆیی لە ڕوانگەی واشنتۆندا بەرامبەر بە سوریا.

سەرپەیڤ