ئه‌یلوول 20, 2025 15:59 Asia/Tehran

یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد لەسەر چارەسەرکردنی بەشێک لە دۆسیە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییەکانی ئەو تیرۆریستانەی کە لە سووریاوە دەگەڕێندرێنەوە.

موختار ئەلموسەوی، پەرلەمانتاری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە گەڕاندنەوەی  تیرۆریستان لە سوریاوە  بۆ دادگاییکردنیان لە عێراق و وەرگرتنی زانیاری لەسەر تاوانەکانی ئەو گروپە لە عێراق زۆر گرینگە . ئاماژه ی به وه شدا: ئه م تیرۆریستانه ی داعشی له که مپی ئه لهۆڵ زانیاری زۆریان له سه ڕ شوێنی گۆڕه به کۆمه ڵه کان هه یه ، و ده توانرێت زانیارییه کانیان بۆ ناسینه وه ی قوربانیانی تاوانه کانی داعش و هه ندێک  دۆسیەی  دیکه به کاربهێنرێت. تا ئێستا چارەنووسی ٧٠%ی بێسەروشوێنەکان لە ناوچە ئازادکراوەکانی دەستی داعش لە عێراق نادیارە. دەزگای هەواڵگری عێراق گواستنەوەی 47 چەکداری داعشی فەرەنسی لە سوریاوە بۆ عێراق بۆ دادگاییکردن لەم وڵاتە ڕاگەیاند. ئەو چەکدارانەی داعش کە پێشتر باسمان کرد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق. ئەوان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتەدا بەشدار بوون، ژمارەیەکیشیان لە دەرەوەی وڵات لە چالاکیی تێکدەرانە دژی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بەشدارییان کردووە.  ئێستاکە سەدان  ئەندامی  داعش و خێزانەکانیان لە کەمپی ئەلهۆڵ لە سوریا جێگیرکراون، کەمپێک کە ئەمریکا ڕێگری دەکات لە هەڵوەشاندنەوە.

سەرپەیڤ