نیسان 29, 2021 08:26 Asia/Tehran
  • پێکدادانی ھێزەکانی ئاسایش لەگەڵ پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لە «قامیشلی»ی سووریا

سەرچاوە ئاگادارەکان باسی پێکدادانی ھێزەکانی ئاسایشی نێوخۆیی کوردانی سووریایان کردووە لە گەڵ پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لە باشووری شاری «قامیشلی»ی پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «ئەلعەرەبی جەدید»، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند: پێکدادانەکە کاتێک دەستی پێکرا کە پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا داوای لە ھێزەکانی ئاسایش کرد کە ناوچەی «تەی» چۆڵ کەن، کەچی ھێزەکانی کوردی سووریا ئەو داخوازییەیان ڕەت کردەوە.

ئەم پێکدادانە لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە ڕۆژی یەکشەممە ھێزەکانی ئاسایشت باسی گەییشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی ھەمیشەیییان کرد لە شارەکەدا لە سەردەستی ھێزەکانی سووریای دیموکرات و ھێزەکانی ڕووسیا و داوایان لە دانیشتووانی ناوچەی «تەی» کرد کە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان و بەڵێنیان دا کە ئاسایشتی سەروماڵیان پارێزراو دەبێت.

بە قسەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دانوستانی نێوان ھەردووک لا ھەروا بەردەوام دەبێت ھەتا گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی جێی ڕەزامەندیی ھەردووک لا.

«قامیشلی» لە پارێزگای حەسەکەی سووریا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە زنجیرە پێکدادانێکی قورسی بە خۆیەوە بینیوە کە دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ