یەکجارەکی کرانی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کوماریی سوریا بە ئامادەبوونی سێ بەربژێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i396328-یەکجارەکی_کرانی_بەڕێوەچوونی_ھەڵبژاردنی_سەرۆک_کوماریی_سوریا_بە_ئامادەبوونی_سێ_بەربژێر
دادگای باڵای یاسای بنەڕەتیی سوریا لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە بە ئامادەبوونی سێ بەربژێری لەپێشدا راگێندراو جەختی کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2021 13:21 Asia/Tehran
  • یەکجارەکی کرانی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کوماریی سوریا بە ئامادەبوونی سێ بەربژێر

دادگای باڵای یاسای بنەڕەتیی سوریا لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە بە ئامادەبوونی سێ بەربژێری لەپێشدا راگێندراو جەختی کردەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا ، محەمەد جیھاد ئەللیحام ، سەرۆکی دادگای باڵای یاسای بنەڕەتیی سوریا ئەمڕو لە پرێس کۆنفڕانسێک دا لیستی دواجاری بەربژارەکانی سەرۆک  کۆماریی ئەم وڵاتەی دوای لێکدانەوەی سکاڵای بەربژێرە رەتکراوەکان راگەیاند کە بە گوێرەی ئەوە ،  «عبدالله سلوم عبدالله»، «بشار حافظ اسد» و «محمود احمد مرعی» سێ بەربژێری ئەم ھەڵبژاردنەن . 

محەمەد جیھاد ئەللیحام گوتیشی : مەرجەعی گشتیی دادگای باڵای یاسای بنەڕەتیی سوریا سکاڵای بەربژێرە رەتکراوەکانی بە ھۆی پێشکەش نەکردنی بەڵگەی نوێ کە بتوانێ بانگەشەی ئەوان بسەلمێنێ ، رەتکردەوە . 

بە وتەی نابراو ، دادگای باڵای یاسای بنەڕەتیی سوریا لە 16 تا 24ی ئایاری بۆ دەسپێکی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن دیاریکردووە و لە سێشەممە 25 ی مانگی ئایارەوە بنکەکانی ھەڵبژاردن بۆیان  نیە چالاکیی پڕۆپاگەندەیی بکەن . 

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا 26 ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت .