چاوەدێری کردنی شاندێکی ئێران بە سەر ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سوریا
May 24, 2021 19:14 Asia/Tehran
شاندێکی پەرلەمانیی لە مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێرانەوە لەسەر بانگێشتن و داوای حکومەتی سوریا بەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری سوریادا چاودێری دەکات .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، زوھرە ئیلاھیان ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران گوتی : جیا لە شاندی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، شاندە پەرلەمانیەکانی وڵاتانی دیکەش بۆ چاوەدێری کردن بەسەر ئەم ھەڵبژاردنە لەسوریات ئامادە دەبن .
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا 26 ی ئایار (7ی جۆزەردان ) بەڕێوە دەچێت . بەشار ئەسەد ، عەبدوڵڵا سەلوم عەبدوڵڵا و مەحمود ئەحمەد مەرعی سێ بەربژێری ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریان .