May 25, 2021 00:28 Asia/Tehran
  • دیداری شاندێکی پەرلەمانیی ئێران لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی سووریا

شاندێکی پەرلەمانیی ئێران لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی سووریا دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شاندێکی پەرلەمانیی ئێران کە بە پێی بانگێشتنی دەوڵەتی سووریا بۆ چاودێری کردن بە سەر ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە سەردانی دیمەشقی کردووە، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ «حەمودە سەباغ» سەرۆکی مەجلیسی ئەم وڵاتە دیداری کرد.

«زوھرە ئیلاھییان» ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران سەردانی شاندە پەرلەمانییەکانی وڵاتانی جۆربەجۆری بە نیشانەی تەندروستیی ھەڵبژاردن و دیموکراسی لە سووریادا زانی و ھیواداریی دەربڕی کە ئەم ھەڵبژاردنە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ سەقام و ئاسایشتی سووریا و داھاتوویەکی ڕووناک بۆ جەماوەری سووریا مسۆگەر کات.

«ئیلاھییان» ھەڵبژاردن لە سووریای بە ھێمای ئاسایشت، سەربەخۆیی و دیموکراسی لەم وڵاتە زانی و وتی: سووریا لە ئاراستەی سەربەخۆیی و خەباتی دژی تیرۆریزم شەھیدی زۆری پێشکەش کردووە.

ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی لە نێوخۆی وڵاتی سووریا ٢٦ی مای بەرپا دەکرێت. «بەشار ئەسەد»، «عەبدوڵڵا سەلوم»و «مەحموڕ ئەحمەد مەرعی» سێ پاڵێوراوی ھە ڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریان.

 

سەرپەیڤ