May 26, 2021 01:34 Asia/Tehran
  • وەزیری نێوخۆی سووریا: نزیکەی ١٨ ملوێن سووری خاوەنی مافی دەنگدانن

وەزیری نێوخۆی سووریا بە بێ خستنە ڕووی ڕێژەیەکی ورد لە بارەی حەشیمەتی وڵاتەکەی وتی: نزیکەی ١٨ ملوێن سووری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی دا خاوەنی مافی دەنگدانن.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، «موحەممەد ڕەحمون» وەزیری نێوخۆی سووریا ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی کە خاوەنی مەرجی دەنگدانن دەگاتە ١٨ ملوێن و ١٠٧ ھەزار سووری لە نێوخۆو دەرەوەی ئەم وڵاتە و ئەم ژمارەیەش دوای وەلانرانی بێ بەری کراوان لە مافی دەنگدان بە گوێرەی یاسای ھەڵبژاردنی سەرتاسەری دەرکەوتووە.

«ڕەحمون» وتیشی: تەواوی بەستێنی پێویست بۆ بەرپا کردنی ھەرچی باشتری ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە سووریا خۆش کراوەو بنکەکانی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری سووریا تەیار کراون و ھەڵبژاردن بە باشترین شێوە بەرپا دەکرێت.

وەزیری نێوخۆی سووریا لە  بارەی ھەڵبژاردن لە ناوچە ڕزگارنەکراوەکانیش وتی: لەو ناوچانەی کەلەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکانە، ھێندێک بنکە لە نزیک ئەو ناوچانە دامەزراون ھەتا دەرفەتی کەڵک وەرگرتنی ھاووڵاتیان لەو مافەیان بدرێتێ.

ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا بڕیار وایە ئەمڕۆ «٢٦ی مانگی مای» لەم وڵاتەدا بەڕێوە بچێت. «بەشار ئەسەد» ھاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە ،پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢١ ی سووریان. لە ساڵی ٢٠١١ەوە ھەتا ئێستا بە سەرنجدانی پیلانە نێونەتەوەییەکان و دڕندەکاریەکانی تیرۆریستانی تەکفیری لە سووریا ئەمە دووھەمین ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتییە لەم وڵاتەدا.

سەرپەیڤ