«بەشار ئەسەد» ھەڵبژاردنەکەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریای بردەوە
«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری ئێستای سووریا بە مسۆگەر کردنی پتر لە سەدی ٩٥ی دەنگەکان ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەی بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەری فارس، «حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: «بەشار ئەسەد» بە مسۆگەر کردنی پتر لە سەدی ٩٥ی دەنگەکان ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەی بردووەتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی سووریا، لە ١٤ ملوێن و ٢٣٩ ھەزار سووری کە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە بەشدارییان کردووە، ١٣ ملوێن و ٥٤٠ ھەزارو ٣٦٠ کەس دەنگیان بە بەشار ئەسەد داوە.
«مەحمود مەرعی» و «عەبدوڵا سەلوم عەبدوڵڵا» پاڵێوراوانی دیکەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریاش بە ڕیز ٤٧٠ ھەزارو ٢٧٦ دەنگ ھاوتەریب لەگەڵ «٣.٣»ی دەنگەکان و ٢١٣ ھەزارو ٩٦٨ دەنگ ، ھاوتەریب لەگەڵ «١.٥» دەنگیان مسۆگەر کردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی سووریا بەشداریی جەماوەری لەم خولەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە بە لەسەدا ٧٨ ڕاگەیاند.
ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا شەوی پێنج شەممە بە ململانێی سێ پاڵێوراوو لە میانەی پێشوازیی بەرچاوو گەرم و گوڕی خەڵکی ئەم وڵاتە بەڕێوە برا.