«بەشار ئەسەد»: دەبێ ھیوای بنیاتنانەوەی سووریا زیاتر بگەشێنینەوە
«بەشار ئەسەد» دوای ڕاگەیەندرانی سەرکەوتنەکەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا ڕایگەیاند: دەبێ لە سبەینێوە قۆناغی ھەوڵدان دەست پێ بکەین ھەتا ھیوای بنیاتنانەوە زیاتر بگەشێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی «ڕووسیا ئەلیەوم» سەرۆک کۆماری سووریا لە پەیامێکدا لە ستایشی تەواوی سووریەکانی کرد لە بەر ھەستی باڵای نەتەوەخوازی و بەشداریی بەربڵاویان لەو ھەنگاوە نیشتیمانییەی ھەڵبژاردندا.
«ئەسەد» لەم پەیامەدا پێی داگرت: لە کۆتایی ڕەوتی ھەڵبژاردن و دەستپێکی قۆناغی کار کردن، سڵاو دەنێرین بۆ تەواوی شەھیدان و پیاوانی سوپای عەرەبیی سووریای پاڵەوان، بە دڵنیاییەوە لەبەر ئەو خۆبەختکردنەی ھەموو ھێزە چەکدارەکانمان و لە بەر داھاتووی منداڵانی سووری و گەنجەکانمان، دەبێ لە سبەینێوە قۆناغی کاروچالاکی دەست پێ بکەین ھەتا ھیوای بنیاتنانەوەی سووریا بەوجۆرەی کە پێویستە، زیاتر بگەشێنینەوە.
شەوی پێنج شەممە لە سەر ھەینی «حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: «بەشار ئەسەد» بە مسۆگەر کردنی پتر لە سەدی ٩٥ی دەنگەکان ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەی بردووەتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی سووریا بەشداریی جەماوەری لەم خولەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە بە لەسەدا ٧٨ ڕاگەیاند.