May 29, 2021 08:40 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد : بەشداریی خەڵک لە ھەڵبژاردن دا پەیامێک بوو بۆ دوژمنان

بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا شەوی رابردوو دوای سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە پەیامێکی تەلەفزیۆنی دا گوتی : گەلی سوریا بە بەشداریی بەرفراوان لە ھەڵبژاردندا پەیامی خۆیان بە دوژمنان گەیاند .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەوڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا) ، بەشار ئەسەد گوتیشی : گەلی سوریا لەم ھەڵبژاردنەدا لە دژی تیرۆریسم و دوژمنانی نیشتمان ، شۆڕشی راستەقینەیان کرد  .

گوتیشی : پیامی ئەم ھەڵبژاردنە گەیشتە دوژمنان و ئەرکی نیشتمانیی بەجێھات و دوژمنان سوورن لەسەر لەبەرچاونەگرتنی پەیامێک کە گەلی سوریا لەم ھەڵبژاردنەدا ناردیان . 

ئەسەد گوتی : ھەڵبژاردنی من لە لایەن ئێوە ، شەرەف و شانازیەکی گەورەیە بو من . 

نابراو ھەروەھا گوتی : چالاکیەکانی گەلی سوریا لە چەند حەوتەی رابردوودا تەنیا بەڕێوەبردنی جەژن و بەشداری لە ھەڵبژاردن دا نەبووە ، بەڵکوو ئەوان ھەموو دوژمنانی وڵاتیان رووبەڕووی کێشە کردەوە . 

بە پێی ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سوریا ، بەشار ئەسەد بە سەتی 95.01 ی دەنگەکان بوو بە سەرکەوتووی ئەم ھەڵبژاردنە . 

سەرپەیڤ