پەلاماری بە رۆکێت بۆسەر عەفرین ، 51 کوژرو و بریندار
سەرچاوەکانی ھەواڵ شەوی رابردوو باسی دوو پەلاماری بە رۆکێت بۆسەر شاری عەفرینیان کرد .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریەکان ، لەم پەلامارانەدا لانیکەم 18 کەس کوژران و 33 کەسیش بریندار بوون .
بە پێی راگەیاندنی سەرچاوەکانی ھەواڵ پەلامارەکە سەرەتا کرایەسەر ناوچەیەکی ئاوەدان و دواتریش نەخوشخانەیەک پێکرا .
کەناڵی ئەلعالەم رایگەیاند لە پەلاماری سەر نەخوشخانەی شیفا لە عەفرین ، 16 کەس کوژراون .
ھەواڵدەریی ئاناتولی ئیدعای کردووە ھێزەکانی ھەسەدە ئەم پەلامارانەیان ئەنجامداوە . بەڵام مه‌زڵوم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ره‌تیکرده‌وه، شه‌ڕڤانه‌کانیان له پشت هێرشه موشه‌کیه‌که‌ی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شیفای عه‌فرینه‌وه بن و رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌که‌ن که دژ به بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه.
مه‌زڵوم عه‌بدی کۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده به‌هیچ جۆرێک له پشت ئه‌و هێرشه تراژیدیایه‌وه نین که کرایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین".