حوزه‌یران 15, 2021 14:39 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی ٥ کەسی سڤیل لە حەسەکەی سووریا

تەقینەوەی میتێکی چێندراو لە گردوپەڕی حەسەکەی سووریا، بووە ھۆی کوژران و بریندار بوونی ٥ کەسی سڤیل لەوانە دوو منداڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) مینە تەقێندراوەکە لە لایەن چەکدارانی ھاوپەیمانی ئەمریکا ناسراو بە «ھەسەدە» لەو ناوچەیەدا چێندرا بوو.

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان باری تەندروستیی سێ برینداری تەقینەوەکەیان بە شپرزەو ناجێگیر ڕاگەیاندووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێزەکانی سووریا دیموکرات (ھەسەدە) بەرلەمە و ھاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکانی سوپای سووریا دژی ئەم ھێزانە لە گردوپەڕی دێرۆزوور و حەسەکە، بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ئاسایشتی بنکەکانیان بە چوار دەوریاندا مینیان چاندووە.

لە ڕەوتی تەقەی دوو حەوتە لەمەوبەری ھێزەکانی سووریا دیموکراتیش ھەر لە شاری منبەج ھەشت شارومەندی سووری کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ