ته‌مووز 09, 2021 07:01 Asia/Tehran
  • ستایشی وەزیری دەرەوەی سووریا لە داکۆکییەکانی ھەمەلایەنەی کۆماری ئیسلامیی ئێران

وەزیری دەرەوەی سووریا لە ڕۆڵی گرینگی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری سیاسی، سەربازی و ئابووری بۆ داکۆکی لە سووریا ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» شاندێکی پەرلەمانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سەرۆکایەتیی «عەبباس گۆڵڕوو» جێگری سەرۆکی تاقمی دۆستایەتیی پەرلەمانی ئێران و سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیمەشق دیداریان کردو لە میانەی دیدارەکەش دا پەیوەندییەکانی دوو لایەنەی نێوان ھەردووک وڵات بە تایبەت مەجلیسی شورای ئیسلامی لەگەڵ پەرلەمانی سووریایان لێک دایەوە.

ھەردوک لا ھەروەھا لە سەر پێویستیی ئامادەکرانی بنەمای پێویست بۆ بەھێزکردنی بارستایی و توانایەکان و پەیوەندیی ئابووری دوولایەنە بۆ بەرڕنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ئابووری داسەپێندراو بە سەر ھەردووک وڵاتە پێیان داگرت.

وەزیری دەرەوەی سووریاش وتی: ئەوانەی وا داعش و تاقمە تیرۆریستەکانی دیکەیان بەزاند، ئەوانە نین کە بانگەشەی پێکھێنانی ھلوپەیمانی بەو مەبەستە دەکەن، بەڵکو خەباتکارانی سووری، ئێرانی و ڕووسی و ھێزەکانی عێراقی و لوبنانی بوون.

«میقداد» بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندییەکانی نێوان سووریاو کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگای شانازین، وتیشی: دەبێ ئاستی پەیوەندییە ئابووری و ڕۆشنبیرییەکانمان بەرز بێتەوە.

وەزیری دەرەوەی سووریا ھەروەھا لە بارەی سەرکەوتنی دڵنیای گەلانی ناوچەکە لە ھەمبەر پیلانە ئیستیکباری و پاوانخوازانەکان گەشبینیی خۆی ڕاگەیاند.

ھەردووک لا لە دیدارەکەدا وێڕای تاوتوێ کردنی ڕەوشی ناوچەکەو بە تایبەت سەرزەوییەداگیرکراوەکانی فەلەستین، لە سەر گرینگایەتیی خۆڕاگری و بەرخۆدانی فەلەستین بۆ ڕزگاار کرانی ئەو وڵاتەو پێکھاتنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز جەختیان کرد.

سەرپەیڤ