ته‌مووز 11, 2021 08:53 Asia/Tehran
  • سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیس: سووریا ھاوبەشی ستراتژیی ئێرانە لە ناوچەکەدا

سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لە دیداری ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا وتی: ئێران سووریا بەھاوبەشی ستراتژیی خۆی لە ناوچەکەدا دەزانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «عەبباس گوڵڕوو» سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ «بۆسنیەعوسمان» ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندیی تاقمەکانی دۆستایەتیی پەرلەمانی وتووێژی کرد.

«گۆڵڕوو» لەم دیدارەدا بە ئاماژە کردن بە خاڵە ھاویەشە فەرھەنگی و دینی و مێژوویی و ھۆگرییەکانی جەماوەری ھەردووک وڵاتی ئێران و سووریا بەرامبەر بە کلتووری یەکتر، پەرەسەندنی ھەڵس و کەوتی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی نێوان ھەردوک لای بە گرینگ زانی.

«بۆسنیەعوسمان» ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا ھەر لە دیدارەکەدا وتی: ئەمڕۆ ئاسایشتی گەلی سووریا بەرھەمی بوێریی خەباتکارانی سووریاو ئێرانە کە شان بە شانی یەکتر بەگژ داعش و تیرۆریزم دا چوونەوە.

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: دەوڵەتی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا لەو باوەڕەدایە کە گیان بەخت کردنی ئێرانییەکان لە کاتی پەڕینەوە لە قەیرانی سووریا لەبیر ناچێتەوەو مێژوو داکۆکیی ئێران لە گەلی سووریای لە یاددا دەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ