ته‌مووز 23, 2021 14:52 Asia/Tehran
  • وشداری دانی دیمەشق بە کوردانی جیایی خوازی باکووری سووریا

دیمەشق لە بارەی دەرەنجامی بانگەوازی جیابوونەوە وشداریی دایە پێکھاتە کوردییەکان لە باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی «ڕووسیائەلیەوم»، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دەستەیەکی سەربە پێکھاتەی خۆسەرلە ناوچەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بۆ بانگەوازی پرۆژەی دابڕین و جیا بوونەوە کە تەواوی گەلی سووریا نەیارینی سەردانی ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەن.

ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەکەی دا ڕایگەیاندووە، ئەوەی وا پێکھاتەی خۆسەری پێ دەگوترێ بەس پرۆژەگەلێکن بۆ لاوازکردنی سووریا لە ھەمبەر پیلانەکان و خزمەتکردنی بەلاشی ڕاستەوخۆ بە داگیرکەرانی ئەمریکی و خزمەتکردنی بەلاشی ڕاستەوخۆ بە دەست درێژکارانی تورکیا.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بارەی دەرەنجامی ھەوڵدان لە ئاراستەی پیلانی دژی وڵات و بەشداری لە دەست درێژکاری و ورووژاندنی پاشماوەی ھێزە کۆڵۆنیالیستەکان لە وڵات بۆ لاواز کردنی سەروەری ، دەستەڵات، ئازادی و سەربەخۆیی خەڵکی ئەم وڵاتە وشداریی دایە پێکھاتە کوردییەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

پێکھاتەی خۆسەری کوردانی سووریا ماوەیەکە ھەشتاکێکی وەڕێ خستووەو داوای بە فەرمی ناسینی خۆی کردووە.

سەرپەیڤ