وەزارەتی بەرگری تورکیا: کوژران و بریندار بوونی 4 لەشکەریی تورکیا لە باکووری سووریا
تهمووز 25, 2021 11:01 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا لە کوژرانی دوو سەربازی ئەو وڵاتە و بریندار بوونی دوو سەربازی دیکە لە هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازی ئەوان لە باکووری سووریا هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا لە کوژران و بریندار بوونی لانیکەم چوار سەربازی ئەو وڵاتە لە باکووری سووریا هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لەو بەیاننامەدا هاتووە هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی ئەلباب هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دوو سەربازی تورکیا. هەروەها لەو هێرشەدا دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری تورکیا گوتیشی بنکەی تیرۆریستەکان واتا هۆکاری ئەو هێرشە، لە هێرشێکی تۆڵە کردنەوەدا کراوەتە ئامانج.