ته‌مووز 27, 2021 07:25 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی نوێنەری تایبەتیی «پوتین» لەگەڵ «بەشار ئەسەد»

«ئلێکساندێر لاڤرێنتیف» نوێنەری تایبەتیی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا دیدارووتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس «لاڤرێنتیف» و«بەشار ئەسەد» لە دیدارەکەیاندا سەبارەت بە ھەوڵە ھاوبەشەکان و ڕەوتی ھاوکاریی دوو قۆڵیی نێوان سووریاو ڕووسیا پەیوەست بە دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووری بیروڕایان گۆڕییەوە.

ھەروەھا ھەردووک لایان لە سەر ڕەزامەندیی خۆیان لە پێشکەوتنە مسۆگەرکراوەکان لە بارەی گەڕانەوەی پەناخوازانی سووری لە ئەنجامی ھەوڵە ھاوبەشەکانیان جەختیان کردەوەو ستایشی ئەو کۆبوونەوە ھاوبەشانەیان کرد کە لە ئاراستەی بەدواداچوونی چالاکیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی پەناخوازو ئاوارەکانی سووری لە دیمەشق دا بەڕێوە برا.

«بەشار ئەسەد» لەو دیدارەدا جەختی لەوەش کردەوە کە، سووریا بە بنیاتنانەوەی ئەو ژێرخانانەی وا لە لایەن تاقمە تیرۆریستەکانەوە کاول کراون، لە ئێستادا بووەتە ھۆی گەڕانەوەی سەقام و ئاسایشت بۆ ناوچە ڕزگار کراوەکان و خێرا بوونەوەی ڕەوتی ئاشتی کە دیارە خۆی لە خۆی دا دەستەبەری گەڕانەوەی ھێمنی ئاوارەو پەناخوازان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەکات و بە بەردەوامیش ھەوڵ بۆ گەڕانەوەی ئەم ئاوارەگەلە بۆ سەر گوندوشارەکانیان دەدرێت. 

«ئلێکساندێر لاڤرێنتیف»  نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریاش ھەر لە دیدارەکەدا وتی: دڵنیایە بە سەرنجدانی ئەو ھەنگاوە کاریگەرانەی کە دەوڵەتی سووریا بۆ خۆش کردنی بەستێنێکی لەبار بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووری ھەڵیگرتوون ، ھەردووک لای ڕووسی و سووری لەم پەیوەندییەدا بە دەرەنجامێکی گونجاو دەگەن.

وتیشی: مۆسکۆ ئامادەیە ھەتا بۆ چارەسەریی ئەو لەمپەروگرفتانەی کە لەوانەیە ڕێگر بێت لە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان یارمەتیی سووریا بدات.

سەرپەیڤ