گردبوونەوەی ھۆگرانی ئیمامی حسەین(ع) لە حەڵەبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i399727-گردبوونەوەی_ھۆگرانی_ئیمامی_حسەین(ع)_لە_حەڵەبی_سووریا
شێعەکانی شاری حەڵەبی سووریا بە گردبوونەوە لە مزگەوتی «ئەلنوقتە» تازیەداریی شەوانی موحەڕڕەمیان بەجێ ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2021 17:59 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ھۆگرانی ئیمامی حسەین(ع) لە حەڵەبی سووریا

شێعەکانی شاری حەڵەبی سووریا بە گردبوونەوە لە مزگەوتی «ئەلنوقتە» تازیەداریی شەوانی موحەڕڕەمیان بەجێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی «ئەلتیجاە»، شێعەکانی شاری حەڵەبی سووریا لە مزگەوتی «ئەلنوقتە» گرد بوونەوە ھەتا کۆڕی ماتەمینی و تازیەداریی شەوەکانی موحەڕڕەم بەرپا کەن و کارەساتی کەربەلا لە یادەکاندا بە نەمری بھێڵنەوە.

لەم کۆڕانەی تازیەداری کە بە بەشداریی دانیشتووانی حەڵەب بەڕێوە دەچێت، وتاری ئایینی پێشکەش دەکرێ و سروودگەلێک دەوترێتەوە کە باسی پاڵەوانەتیی ئیمامی حسەین(ع) و یارانی دەگێڕێتەوە.

بەشدارانی کۆڕەکە جەخت لە بەردەوام کرانی ڕێبازی سووری حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) دەکەنەوە.