جەختی چین لە سەر پێویستیی پشتگری لە دەوڵەتی سووریا
یاریدەری نوێنەری چین لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، پشتگری لە دەوڵەتی سووریای بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانە بە پێویست زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا،«گنگ شوانگ» یاریدەری نوێنەری ھەمیشەیی چین لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، داکۆکی لە دیمەشقی بۆ چەسپێندرانی ڕەوشتی ئاسایشتی لەم وڵاتەو خۆش کرانی بەستێن بۆ ئەنجام گرتنی کاروباری مرۆڤ دۆستانە لە سووریادا بە پێوبست زانی.
«گنگ شوانگ» وتیشی: پیکەن لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە نێوان ھەردوک تێکھەڵچوو لە باشووری سووریا پێشوازی دەکات و پشتی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ چەسپانی ڕەوستی خۆجێیی، گەڕانەوەی خەڵکی سڤیل بۆ نیشتیمانی خۆیان و فرکەوتنیان دەگرێت.
ئەم دیپلۆماتە چینییە وێڕای ئاماژە کردن بە نیگەرانیی ئەنجومەنی ئاسایشت لە کرداری تیرۆریستی لە سووریاو مەترسیی پەرەسەندنی ئەو کردارانەش وتی: تاتوێ کردنی پرسی خەباتی دژەتیرۆر ئەرکێکی بنەماییە لە ئاراستەی دامەزرانی ئاشتی و پاوەجێیی لە سووریا.
«شوانگ» داوای لە کۆمەڵگای جیھانی کرد کە ھەوڵەکانی بۆ چاک بوونەوەی ڕەوشتی مرۆڤ دۆستانە لە سووریا بە شێوەیەکی بنەمایی پەرە پێ بدات.