ئه‌یلوول 24, 2021 12:08 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: خەباتی دژی ڕەگەزپەرستی مافێکی بێ کۆتاییە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا، بە بۆنەی بیستەمین ساڵگەڕی پەسەند کرانی بەرنامەی کارو بەیاننامەی دوربان کە لە ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا بەرپا کرا، خەباتی دژی ڕەگەزپەرستیی بە مافێکی بێ کۆتایی زانی.

«بەشار جەعفەری» یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا بەرپاکرانی کۆنفرانسی «دوربانی ٢٠٠١»ی بە ڕووداوێکی گرینگ زانی بۆ خەبات لە ئاراستەی چاک کردنی باری ژیانی ئەو ملوێنان مرۆڤەی کە بوونەتە قوربانیی ھەڵاواردن و دەکارگرژی و وتی: ڕاپەڕاندن و گرینگایەتی دان بە دەرەنجامەکانی ئەم کۆنفرانسە گرینگەو دەبێ بەردەوام بکرێت.

جەعفەری وتیشی: پارتی دەستەڵاتداری تورکیا لە درێژەی سیاسەتەکانی دژی سووریی خۆی دا ھاوڕێ لەگەڵ ھێندێک لە پارتە سیاسییەکانی لایەنگری خۆی لە تورکیاو ھێندێک وڵاتانی ڕۆژئاوا، ھەستی دژی پەناخوازانی سووریا ھەڵدەخڕێنێ و پەناخوازانی سووریی کردووە بە گۆپاڵێک بۆ گوشارخستنە سەر یەکێتیی ئەورووپا.

دەوڵەتی سووریا بونی لەشکریانی تورک لە خاکی خۆی دا بە نایاسایی دەزانێ و گەلێک جار وشداریی داوە کە ئەو ئامادە بوونە داگیرکارانەیە دەبێ کۆتایی پێ بێت.

سەرپەیڤ