تشرینی یه‌که‌م 12, 2021 17:46 Asia/Tehran
  • میقداد: سووریا بەرنگاری دەست درێژکاری و تیرۆریزم دەبێتەوە

وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: دیمەشق بەوپەڕی ھێزەوە بەرنگاری ھەرچەشنە داگیرکاری و دەستدرێژی و تیرۆریزمێکی ئەمریکا و تورکیاو ڕژێمی زایونی دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی تەلەفزبۆنیی ئەخباریە، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە کۆبوونەوەی بزوتنەوەی بێ لایەنەکاندا لە بلگیرادی سیربستان، لە سەر سەندنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی سووریا پێی داگرت، دیمەشق بە کەڵک وەرگرتن لە سەر مافی یاسایی خۆی لە خەباتی دژی تیرۆریزم بەردەوام دەبێت.

میقداد لە لێدوانێکدا بە بۆنەی شەستەمین ساڵگەڕی دامەزرانی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان وتی: وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان وا ھەڵدەگرێ کە پەیوەندیی مێژوویی خۆیان کاراو لە گەڕاندنەوەی ھاوسەنگی بۆ پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان بەشدار بن ھەتا جیھانێکی ھێمن تر کە ئاشتی و دادگەری بە سەری دا زاڵ بێت، وەدی بێ و ئەم جیھانەش لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، سەربەخۆیی و یەکگرتوویی خاکەکانیان و خۆبواردن لە دەست درێژکاری، بەکارھێنانی زەخت و گوشارو خۆپاراستن لە ھەڕەشەو گوڕەشە بێت.

وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: ھێندێک وڵات ھەروا لە قەرواخی خۆیان وتەنی ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داش خەریکی ڕاپەڕاندنی بەرنامە ژیۆسیاسییەکانیانن لە سەرتاسەری ناوچەکەداو ئینجا داگیرکەرانی تورکیش بە ڕاکێشانی تیرۆریستان لە سەرتاسەری جیھان لە ھەوڵی کاول کردنی سوریا و گوشار ھێنانە لە ڕێگای تیرۆریزمی ئاوی و بڕینی ئاوی دامەزراوەی «عەلوک» بۆ بیست و ھەشتەمین جاری بەردوام و بەرتەسک کردنەوەی گەرووی ئاوی فۆرات لە ڕووی سووریا کە شوێنی لەسەر ژیانی ملوێنان کەس داناوە، لەم بابەتە بۆ جێبەجێ کردنی تەماحەکانی کۆڵۆنیالیستانەیان کەڵک وەردەگرن.

سەرپەیڤ