تشرینی یه‌که‌م 25, 2021 15:35 Asia/Tehran
  • جووڵەی سەربازیی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە باکووری سووریا زیادی کردووە

ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا و ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باس لە زیاتر بوونی جووڵە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەکانی باکووری سووریا دەکەن.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، سوپای تورکیا کار لەسەر گواستنەوەی سەدان چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ گرێ سپی دەکات، بە مەبەستی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی هەسەدە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگە، تورکیا داوای لە سەرکردەی گرووپە چەکدارییه‌کانی جندرێس و عەفرین کردووه‌، لە گرێ سپی ئامادە بن.

لە 22ی ئەم مانگەشەوە سوپای تورکیا هێزێکی زۆری سەربازی بۆ گرێ سپی و ئاواییەکانی سەر بە رەقە گواستووەتەوە، کە چەکی قورسیان لە خۆگرتبوو.

سەرپەیڤ