تشرینی دووه‌م 09, 2021 22:28 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی بەربڵاو دژی تورکیا لە حەڵەبی سووریا

شارومەندانی سووری گردبوونەوەیەکی بەربڵاویان لە گردوپەڕی حەڵەب لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دژی ھەڕەشەکانی تورکیا بەرپا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی ئەلئەخباریەی سووریا، گردبوونەوەی شارومەندانی سووری بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەست درێژکارییەکانی تورکیاو ھەڕەشەکانی بۆ ناوچەکەو بە مەبەستی دژایەتی لەگەڵ دەستوەردانی بیانییەکان و پێداگرتن لە سەر بەرەڤانی لە وڵاتەکەیان بەرپا دەکرێت.

ئەم گردبوونەوانە کە لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوو لە زۆرێک لە ناوچەکان، لەوانە تەل رفعەت، کەفەر ناسیح، کەفەرنایا، دێر جەمیل و ئەلزیاره و زۆرێک لە ناوچەکانی گردوپەڕی باکووری حەڵەب بەرپا کرا، ھەڵگری پەیامی زۆرە و جەماوەری سووریا پەیامی خۆیان بەم گردبوونەوانە ڕادەگەیەنن.

دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانەکردنی خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتەو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ