بەردەوامیی تاڵان و بڕۆی نەوتی سووریا لە لایەن داگیرکەرانی ئەمریکییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i403336-بەردەوامیی_تاڵان_و_بڕۆی_نەوتی_سووریا_لە_لایەن_داگیرکەرانی_ئەمریکییەوە
لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی جارێکی تر دەستیان کرد بە تاڵان کردنی نەوتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2021 06:37 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی تاڵان و بڕۆی نەوتی سووریا لە لایەن داگیرکەرانی ئەمریکییەوە

لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی جارێکی تر دەستیان کرد بە تاڵان کردنی نەوتی سووریا.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا ستانا، ڕۆژی پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان لە گردوپەڕی «ئەلیەعرەبیە» لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی بە ٨٦ ترۆمبیل و تانکەرو لۆری نەوتی سووریاییان لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوالید» گواستەوە بۆ باکووری عێراق.

«ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەم دواییەدا ڕایگەیاند: ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی لە مەیدانە نەوتییەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا لە مانگێکدا زیاتر لە ٣٠ ملوێن دۆلار نەوت ھەڵ دەھێنجێنێ.

لەشکریانی ئەمریکی و چەکدارەکانی پێوەبەستراویان لەمێژە کە بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریادان و جیا لە تاڵان و بڕۆی سەرچاوە نەوتییەکان و گەنمی ئەم وڵاتە دژی خەڵک و ھێزەکانی سووریاش دەجوڵێنەوە.