بەردەوامیی دەست درێژکاریی سەربازیی تورکیا بۆ سەر سووریا
تورکیا بە مەبەستی قەڵاچۆی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە سەر بەزاندنی سنوورەکانی باکووری سووریا بەردەوامە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تیی تورکیا، وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند: چوار ئەندامی پەکەکەی لە باکووری سووریا کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەو ئەندامانەی پەکەکەی لە شەڕگەی کانی ئاشتی داوەتە بەر پەلامار.
لە بەیاننامەکەدا ھەروەھا بانگەشەی ئەوە کراوە کە، ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە سواری چەند ترۆمبیلێکەوە تەقەیان بەرەو ھێزەکانی تورک کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە سوپای تورک بە بیانووی بوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان، باکووری عێراقیشیان کردووە بە گۆڕەپانی ڕمبازێنی خۆیان و بە بێ سەرنجدانی ناڕەزامەندیی خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە سەر دەست وەردانی سەربازی و پێشێلکردنی سەروەریی عێراق بەردەوامە.