قاسم ئەعرەجی : 70 هه‌زار که‌س له زیندانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌دان کە 30 هەزاریان عێراقین
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگه‌یاند له ئێستادا 70 هه‌زار که‌س له زیندانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌دان کە 30 هەزاریان عێراقین و زۆربەیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوەیە.
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له وتارێکدا له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراق له به‌غدا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ کۆبووینه‌ته‌وه له‌باره‌ی لێکه‌وته‌کانی کامپی هۆڵ که نزیک له سنووری عێراق و سووریایە و نزیکه‌ی 70 هه‌زار که‌سی تیایدا نیشته‌جێبه له عێراقی، سووری و بیانی. هه‌موومان پێمانوایه منداڵان قوربانین و پێویسته تیرۆر سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌بگرێت، به‌ڵام ئەگەرمانه‌وه‌ی ئه‌م کامپه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا جۆرێک ده‌بێت له هاوکاری کردنی تیرۆر و ده‌بێت که‌شێکی له‌بار بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌و منداڵانه و که‌سوکاریشیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئه‌وان تیمێکیان ره‌وانه‌ی زیندانه‌که کردوه و چاویان به خێزانه‌کان که‌وتوه بۆیه به ورده‌کاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌ڕووی ئابوریه‌وه به‌هێز بن ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌ڕوی ئاسایشه‌وه پته‌وبن، رێکخراوی تیرۆریستی داعش تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی راسته‌قینه‌یه .هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن داعش ھه‌وڵ هه‌یه به به‌رده‌وامی بۆ شکاندنی ئه‌م زیندانیه.
ئه‌عره‌جی باسی له‌وه‌شکرد، "داعش سه‌رکردایه‌تی له ده‌ستداوه و زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی له زیندانن، بۆیه ئێمه کاتێک کێشه‌کان دیاری ده‌که‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنه، داوا له‌هه‌مو دۆستانمان ده‌که‌ین که له‌گه‌ڵ عێراق بوون بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێکخراوی داعش به‌رده‌وام بن له پشتیوانیکردن بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌مو زیندانیانی سووریا بۆ وڵاته‌کانیان و دادگایی‌کردنیان به‌پێی یاسا".
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق هه‌روه‌ها داوای کرد که منداڵان له کامپی هۆڵ رزگار بکرێن، چوونکه ئه‌وان قوربانین و هه‌مووان پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه تێکه‌ڵی کۆمه‌ڵگه بکرێنه‌وه، وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانیش هه‌وڵی داوه بۆ داخستنی کامپه‌کانی ئاواره‌کان.