May 04, 2022 09:16 Asia/Tehran
  • سووریا سەدان زیندانیی ئازاد کرد

وەزارەتی دادی سووریا ڕ ایگەیاند، سەدان زیندانی کە تۆمەتی پێوەبەستران بە تاقمە تەکفیرییەکان و یان بەشداری لە کرداری تیرۆریستییان لە سەر بوو، ئازاد کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، وەزارەتی دادی سووریا ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم زیندانیانە کە سەر بە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی سووریا بوون، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بە گوێرەی فەرمانی ژمارە ٧ی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆمار سەبارەت بە تاوانە تیرۆریستییەکان ئازاد کران.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دادی سووریادا ھاتووە، بە گوێرەی ھاریکاریی دادگەی تایبەتی تاوانە تیرۆریستییەکان و دادئەستێن، ھەنگاوی پێویست بۆ ئاراد کردنی ژمارێکی زیاتری گیراوان و ئەوانەی کە بڕیارەکان لە بارەیانەوە پێشێل کراوە، ھەڵدەگیردرێت.

وەزارەتی دادی سووریا پێشی داگرتووە کە، تەواوی ئەو زیندانییانەی کە لێخۆشبوونی سەرۆک کۆمارەتی دەیانگرێتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو بە نۆرە ئازاد دەکرێن.

سەرپەیڤ