May 17, 2022 19:26 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: شەڕی دژی ناوچەکە ھزری و بڕواییە

سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند: شەڕی دژی ناوچەکە ھەر لە بنەڕەت دا شەڕێکی ھزری و بڕواییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانیی سەربە موریتانی بە سەرۆکایەتیی «موستەفا بلاە سەھیب» سەرۆکی لێژنەی «برایەتیی پەرلەمانی سووریاو موریتانی» گۆڕانکارییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆڵی سەرەکیی گەلانیان لە مەڕ سەقامی ناوچەکەدا تاوتوێ کرد.

سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: شەڕی دژی ناوچەکە، ھەر لە بنەڕەت دا شەڕێکی ھزری و بڕواییە کە لە شەڕی سەربازی مەترسی دار ترە و کاریگەرییەکی زیاتریشی ھەیە.

«ئەسەد» لە سەر گرینگایەتیی گەشتە دوو لایەنەکانی شاندەکانی پەرلەمانی و جەماوەری و کەڵک وەرگرتن دەرەنجامەکانی پێی داگرت و وتیشی: ئەم بابەتە دەبێ لە ڕێگای گۆڕینەوەی ئەم گەشتانە بە ھزرو میکانیزمی کاری ئەنجام بگرێت کە لە خزمەتی بەرژەوەندیی نەتەوەکان بێت.

سەرپەیڤ