بەرگری ئاسمانیی سوریا ڕووبەڕووی پەلامارە موشەکیەکانی دوژمنی زایۆنی بووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i408086-بەرگری_ئاسمانیی_سوریا_ڕووبەڕووی_پەلامارە_موشەکیەکانی_دوژمنی_زایۆنی_بووەوە
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی هەینی ڕایانگەیاند کە بەرگری ئاسمانیی سوپای سووریا لە گردوپەڕی دیمەشق ڕووبەڕووی موشەکەکانی رژێمی زایۆنی بووەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2022 02:32 Asia/Tehran
  • بەرگری ئاسمانیی سوریا ڕووبەڕووی پەلامارە موشەکیەکانی دوژمنی زایۆنی بووەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی هەینی ڕایانگەیاند کە بەرگری ئاسمانیی سوپای سووریا لە گردوپەڕی دیمەشق ڕووبەڕووی موشەکەکانی رژێمی زایۆنی بووەوە .


فڕۆکە جەنگیەکانی زایۆنی بە کەڵک وەرگرتن لە ئاسمانی لوبنان یان لە رێگەی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە جار جارە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئامانجەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژئاوای سووریا ئەنجام دەدەن. ئاشتیپارێزانی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە بنکەکانیان لە لوبنانن، چەندین جار ڕاپۆرتیان داوە کە ڕژێمی زایۆنی ڕۆژانە بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشێل دەکات و ئاسمانی لوبنان پێشێل دەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ، چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی دیمەشق بیستراوە.
تۆڕی ئەلئەخباریەی سووریەش ڕایگەیاندووە کە بەرگری ئاسمانیی سوپای سووریا ڕووبەڕووی ئامانجە دوژمنکارەکان  لە گردوپەڕی  دیمەشق بووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بەرگری ئاسمانیی سوپای سووریا ژمارەیەک موشەکی خستووەتە خوارەوە کە ئاراستەی ئاسمانی باشووری دیمەشق کراون.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە بڵاونەکراوەتەوە.