وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سووریا دەکات
وەزیری درەوەی ئێران بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی پلەبەرزی سووری ئەمڕۆ سەردانی سووریا دەکات .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی سەفەری حسین ئەمیر عەبدولاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بۆسوریا وتی : وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری دا لە گەڵ کاربەدەستانی پلەبەرزی سووری سەبارەت بە هاوکاری دوولایەنە وپرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بیڕوڕا دەگوڕنەوە .
کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ سووریا هاوکاری ستراتژیکی هەیە ولاگریی تاران لە دەوڵەتی یاسایی ئەو وڵاتە لە خولی قەیرانی سووریا و یارمەتی بە دەوڵەتی بەشار ئەسەد سەرۆک کوماری یاسایی سووریا لە ڕەوتی خەبات بە دژی گرووپە جۆراوجۆرە تیرۆریستیەکان نیشاندەری ئەو بابەتەیە .
پەیوەندی نێوان سووریا و ئێران دوای شکستی داعش ئێستا پەرەی سەندووە وئاسۆیەکی ڕوون بۆ پەرەی زۆرتری ئەو پەیوەندیانە لە هەموو بوارەکاندا هەیە .