ئاب 28, 2022 07:17 Asia/Tehran
  • سووریا: مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌کانی ئیسرائیل بۆ خۆمان ده‌پارێزین

وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی شەممە  لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی شەوی پێنجشەممەی رژێمی زایۆنی بۆسەر چەند ناوچەیەکی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: دیمەشق مافی خۆیەتی بە هەموو ڕێگەیەکی گونجاو وەڵامی ئەو دەستدرێژییانە بداتەوە.

 

لە ساڵانی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی چەندین جار لە ڕێگەی ئاسمانییەوە هێرشی کردۆتە سەر دیمەشق و ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا کە لە زۆربەی ئەو هێرشانەدا بە ڕێگریکردن لە کاتی خۆیدا لەلایەن بەرگری ئاسمانی سووریاوە بەرپەرچ دراوەتەوە.

هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە حکوومەتی سووریا چەندین جار بە ناردنی  نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان شەرمەزاری کردووە و داوای کردووە  ئەو پەلامارانە ڕابگرن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، دیمەشق لە نامەیەک دا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایش، هەروەها خوازیاری ئیدانەکردنی ڕوون و ڕاشکاوانەی ئەو دامەزراوانە لە دژی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریا  وەک ھەنگاوی پێشێلکەرانە و بە ئەنقەست بوو.

شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەوروبەری حەما و تارتۆس 2 کەس بریندار بوون. 

سەرپەیڤ