ئه‌یلوول 20, 2022 08:18 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایشتی لە نێوان عێراق و سووریا

سەرکردایەتیی پاسەوانی سنووریی عێراق سەبارەت بە بەهێزکردنی سنوورەکان و پوچەڵ کردنەوەی هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی ئەنجام دا.

بەپێی راپۆرتی رۆژی دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم ، «حامید عەبدوڵڵا ئیبراهیم ئەلحوسێنی» فەرماندەی پاسەوانی سنووریی عێراق و «غەسان مەحمود» فەرماندەی پاسەوانی سنووریی سووریا، لە بارەی ئاسایشتی سنوورە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و بەهێزکردنی هاوکارییەکان بۆ رێگریکردن لە هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی و ھەروەھا بەردەوامی دان بە کردووە ئۆپەراسیۆنەکانی ھێمن کردنی سنوورەکان پێکەوە وتووێژیان کرد.

«غەسان مەحمود» بە ڕایگەیاندنی ئەمەی کە عێراق زۆر کاری کردووە بۆ پاراستنی سنوورەکانی و ڕێگریکردن لە هەر چالاکییەکی قاچاخ لەنێوان هەردوو وڵاتدا،وتیشی: دوای تۆکمەکرانی سیستمی چاودێریی یەکگرتوو سنوورەکانی عێراق سەلامەت و سەقامگیرن.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق و سووریا بەردەوام بۆ ڕێگری کردنن لە پێدزەی چەتەکانی داعش بۆنێو ئەم دوو وڵاتە، خەریکی گەڕان و پشکنین و پاکتاوکردنن لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ