هێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندێکی شاری حەلەب لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i412007-هێرشی_تۆپخانەی_سوپای_تورکیا_بۆ_سەر_گوندێکی_شاری_حەلەب_لە_سووریا
تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندێکیان لە گردوپەڕی باکووری شاری حەلەب لە سووریا کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 04:16 Asia/Tehran
  • هێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندێکی شاری حەلەب لە سووریا

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندێکیان لە گردوپەڕی باکووری شاری حەلەب لە سووریا کردە ئامانج.

بەپێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، ڕۆژی سێشەممە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە حەوت گولەهاوەن ناوچەکانی گردوپەڕی گوندی «حەربێل» ھەڵکەوتوو لە باکووری شاری «حەلەب»یان بوردومان کرد.

هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکانی سوریاش ھەواڵی هێرشی تاقمی بەناو سوپای نیشتمانی کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە پاڵپشتیی دەکرێت بۆ سەر بنکەکانی گروپی «حەمزە»یان بڵاوکردووەتەوە. لەم پێکدادانەدا هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژرا و دوو هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.

گروپی «حەمزە» دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی چالاکوانی میدیایی «محەمەد ئەبوغەنوم» و هاوسەرەکەی کە چەندڕۆژ لەمەوبەر ڕوویدا. ئەم تیرۆرە شەپۆلێکی توڕەیی جەماوەری لە تورکیا لێکەوتەوە.

ئەو هاووڵاتییە سووریانەی لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە دەژین، لە هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا و کردەوەی بەکرێگیراوەکانی بێزارن و ھەتا ئێستا گەلێک جار لە گردبوونەوەو خۆپیشاندانەکانیاندا داوایان لە سوپای تورکیا و بەکرێگیراوەکانیان کردووە کە خاکی وڵاتەکەیان بەجێ بهێڵن.

حکومەتی سوریاش گەلێک جار ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر بە بوونی سەربازانی تورکیا لە سوریا.